بەهۆی لافاو لە کەرکوک ژنێک خنکا

بەهۆی بارانی بەخوڕو دروستبوونی لافاو، ژنێکی شوان لافاو بردی و تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بەهۆی لافاو لە کەرکوک ژنێک خنکا

ناوەندی هەواڵ

 

دوانیوەڕۆی ٢ی تشرینی دووەم، بارانێکی بەخوڕ پارێزگای کەرکووکی گرتەوە، بەو هۆیەوە لافاو لە شاردەێی عەباسی دروستبوو،  نزیکەی ٧٥ سەر مەڕی لەگەڵ خۆیدا بردووە، ژن و پیاوێک کە شوان بوون، ویستوویانە ڕزگاریان بکەن، بەڵام لافاو ژنەکەی بردووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی زانیارییەکان پیاوەکەش لەو کاتەی ویستوویەتی ژنەکە ڕزگار بکات، لافاو بردوویەتی و دواتر ڕزگار کراوە.

 

ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە ناوی تەیبە موبارەک ئەحمەدە، تەمەنی ٣١ ساڵە و دایکی سێ منداڵە.