بەهۆی هێرشەکانی سەر ئێران دوو ژنی کورد کوژران

لە ٢١هەمین ڕۆژی شەڕی نێوان ئەمریکا_ئیسرائیل و ئێرانداین و زۆرترین هاوڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی و لەوچوارچیوەیەشدا، دوو ژنی کورد لە تاران بەهۆی بۆردوومانکردنی شارەکە کوژران.

بەهۆی هێرشەکانی سەر ئێران دوو ژنی کورد کوژران

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی سەرچاوە خۆجیێەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ١٧ی‌ئاداری ئەمساڵدا، بێریڤان مۆلانی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی شاری تارانی پایتەختی ئێران لەکاتی بۆردوومانکردنی گەڕەکی زەعفەرانی تاران کوژرا.

 

هەروەها هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بینایەکی نیشتەجێبوونی گەڕەکی زەعفەران بوو کە ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران کرایە ئامانج، بەو هۆیەوە چەند نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان ڕووخا و لە ئەنجامدا چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژران کە یەکێکیان ئەو ژنە گەنجە بوو.

 

لەلایەکی دیکەوە، سۆما سەلیمی دەرونونناس و ڕاهێنەری منداڵانی ئۆتیزم خەڵکی شاری بۆکان و لە ئەنجامی بوردوومانی مەیدانی ڕیسالەتی تاران لەلایەن فڕۆکە جەنگیێەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل کوژرا.