ناوەندی هەواڵ
میدیا عێراقییەکان، بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستیان کەوتووە، ئاشکرایان کردووە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ١٦٠ خێزانی عێراقی کە کۆی گشتی ٦٠٠ کەسن، لە کامپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ کامپی جەدە لە موسڵ گەڕاندۆتەوە. دەگوترا زۆربەیان ژن و منداڵن.
هەر لەو ڕاپۆرتە هەواڵییەدا هاتووە کە گواستنەوەی ئەو خێزانانە بە شێوەیەکی هەماهەنگ و هاوبەش ئەنجامدراوە، هەروەها ژمارەی ئەو خێزانانەی کە تا ئێستا لە امپی هۆڵەوە گەڕاونەتەوە، گەیشتووەتە نزیکەی سێ هەزار خێزان.




