"کەسانی دەمارگیر زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن"

پزیشکێکی پسپۆڕی شێرپەنجە ئاماژەی بەوەداوە، کەسانی دەمارگیر زیاتر لە کەسانی دیکە تووشی شێرپەنجە دەبن.

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشک یێڤگێنی چێرموشکین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی "نیوز.رو" ئاماژەی بەوەکردووە، سترێس دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی وەرەمی شێرپەنجەیی، بۆیە ئەگەر کەسێک لە حاڵەتی فشاری دەروونیدا بوو، لەگەڵ تێپەڕبوونیدا بەپێی کات، بارگرانی بۆ سیستمی بەرگری دروست دەکات و وادەکات ناهاوسەنگی تێیدا ڕووبدات.

 

 

 

 

ئەوەشیخستووەتەڕوو، فشاری درێژخایەن یان فشاری دەروونی کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێت، دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەش، کە بە سیستمی بەرگری سەرەتایی دادەنرێت و ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی ئەو خانانەی توانای گۆڕانیان بۆ گرێ هەیە.

 

ئەو پزیشکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە گرنگییەکی تایبەت بەو ئەندامانە بدرێت کە لە ڕووی ئامارییەوە زۆرترین ئامادەیی بۆ وەرەم هەیە، وەک پێست و سییەکان و ڕیخۆڵەکان، چونکە یەکەم ئەندامن کە ڕووبەڕووی هۆکاری ژینگەیی نەرێنی دەبنەوە.