پەرتوکی ئەمڕۆ: نەخۆشی مەرگ

ڕۆمانی نەخۆشی مەرگ لە نووسینی مارگرێت دۆراس و وەرگێڕانی کەریم تاقانەیە، لەلایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە بڵاوکراوەتەوە

 

ڕۆمانەکە باس لە نەخۆشی بەدەستهێنانی کەسێک دەکات کە تا ڕادەی مەرگ مرۆڤ ڕادەکێشێت، لەم ڕۆمانەدا زیرەکی و ئیرادەی ژنێک نیشان دەدات کە هەموو هەوڵەکانی پیاوێک بۆ بەدەستهێنانی بە ناوی خۆشەویستی و ئەوینەوە پوچەڵدەکاتەوە، لێرەدا ئەو پلان و ڕێگانە دەخاتە بەرچاو کە پیاوێک لەبەر بەدەستهێنانی ژنێک دەتوانێت چ ڕێگەیەک بگرێتە بەر تەنانەت کوشتنی ژنێکیش.