ماری کوم، فیلمی وەرزشی هیندی لە ساڵی ٢٠١٤ لەسەر بنەمای ژیانی بۆکستەری ئیپۆنیمۆس ماری کوم بەرهەمهێنراوە،
ماری کۆم چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی کچێکە لە دژی خێزانەکەی و کۆمەڵگا وەستا و جەنگا لە پێناو بەدیهێنانی خەونەکەی، تاکو توانی ببێتە پاڵەوانی جیهانی بۆکسێن و بەسەر ئاستەنگییەکاندا سەرکەوت.
ماری جوتیارێکی برنج بووە، ڕۆژێک دەستکێشێکی بۆکسێن دەدۆزێتەوە، خولیایی بۆ یاری بۆکسێن دروست دەبێت سەرەڕای ناڕازیبوونی باوکی، لە یارییەکدا ڕکابەری کوڕێک دەکات و سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت، ڕاهێنەرێک پێشنیاری بۆدەکات کە سەردانی هۆڵی وەرزشییەکەی بکات و بەردەوام ڕاهێنانی پێدەکات.
ناوی فیلم: ماری کۆم
ژانەر: دراما- ژیاننامە
دەرهێنەر: ئومونگ کومار
لە ڕۆڵگێڕانی: سۆنیل ساپا- شیشیر شارما- دەرشان کومار- پریانکا چوپرا
بەستەری فیلم: https://kurdsubtitle.net/movie/179351




