فیلمی ئەمڕۆ: بۆیەی سور

فیلمی "لاک قرمز- بۆیەی سور"

، باس لە ژیانی ژنێکی گەنج دەکات، کە پاش کۆچی دوای باوکی هەوڵدەدات بڕێک پارە بۆ خێزانەکەی دابین بکات.

 

فیلمی بۆیەی سور، باس لە ژنێکی گەنجی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "ئەکرەم" دەکات، کە خوێندکارە، لە خێزانێکی هەژاردا گەورە بووە، باوکی بە فرۆشتنی بوڵەکە دارینەکان بژێوی ژیانیان بۆ دابین دەکات.

 

پاش کۆچی دوای باوکی بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە سەربانەوە، باری ژیانیان خراپ دەبێت، خاوەن ماڵ داوای چۆڵکردنی خانووەکەیان لێ دەکات، ئەکرەمیش دەیەوێت بە فرۆشتنی بوکەڵە دارینەکانی باوکی بژێوی خۆیان دابین بکات، بەڵام دواتر تووشی چەند ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو دەبێت.

 

فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن " سەید کەمال سەید حاتەمی" دەرهێنانی بۆ کراوە، "پەردیس ئەحمەدی" ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، ژانەری فیلمەکە درامییە، لە ٨٥ خولەک پێکهاتووە.