
پێشەنگای شێوەکاری "هاوارەکانی ژێر خاک"
لە هۆڵی ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی، ڕێکخراوی یاسا و ژیان بۆ هۆشیاری، پێشانگایەکی شێوەکارییان بە ناونیشانی "هاوارەکانی ژێر خاک" کردەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە هۆڵی ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی، ڕێکخراوی یاسا و ژیان بۆ هۆشیاری، پێشانگایەکی شێوەکارییان بە ناونیشانی "هاوارەکانی ژێر خاک" کردەوە.

له شاری هەڵەبجە ساڵیادی کۆچی دوایی دانیاڵ میتراندا کە ناسراوە بە "دایکی کورد" کرایەوە و مارشی نیشتمانی فەرەنسی و مارشی ئەی ڕەقیبی کوردستان لێدرا، هاوکات پێشەنگایەکی شێوەکاریش کرایەوە.

ژنانی گەنجی ئێزدی وەک بەشێک لە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، لە شەقامەکاندا بە شانۆیی توندوتیژی سەر ژنانیان نیشاندا، چالاکییەکەشیان بە نامەیەک سەبارەت بە یەکسانی جێندەری و ژیانی ئازاد کۆتایی پێهێنا.

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵانەوە، گروپی پەپوولەکانی هەورامان ئاهەنگێکی میوزیک و گۆرانییان بۆ منداڵان ڕێکخست.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی بەغدا سبەینێ، ٢٠ی تشرینی دووەم دەستپیدەکات و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، تێیدا ١٩ شانۆیی عێراقی، عەرەبی و بیانی نمایش دەکرێت.

مھاباد جمال، لە کارێکی ھونەریدا بە گلی خاکی کوردستان مۆنۆمێنتێکی گڵجۆش بۆ گۆرانی شاعیر دروستدەکات، لەپێناو دروستکردنی کارە ھونەریەکەدا سەدان کاتژمێر بێداربووە.

بە نزیکبوونەوە لە هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک یەکەمین چالاکی خۆی لە باخی گشتی شاری سلێمانی ئەنجامدا و وێنەی ئەو ژنانەی نمایشکرد کە کوژراون یاخود ناچار بە خۆکوشتن کراون.

هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دەستیپێکرد بە بەشداریی ٩٤ فیلم کە بەرهەمی ٣٠ وڵاتی جیاوازن، هەروەها ٤٥ فیلمی کوردی تیایدا بەشدارە.

١٤هەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان لە ٨ی تشرینی دووەم لە شاری سیلا دەستیپێکرد و بە خەڵات کردنی سورەیا عەلاوی ئەکتەری فیلم و تەلەفزیۆن و شانۆ کە زیاتر لە ٢٥ساڵە وەک هونەرمەند کاردەکات کۆتایی هات.

دەرهێنەر نادیە دەروێش، ئەندامی کۆمیتەی فیلمی ڕۆژئاوا گرنگی پێشکەوتنی بەشی سینەمای کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان وەسفکرد و وتی: "پێویستمان بە دروستکردنی فیلم بوو سەبارەت بە چیرۆکەکانی کۆمەڵگاکەی خۆمان، چونکە ئێمە تێیدا دەژین، جگە لەوەش پێویستە بەشێکی بینراو و سینەمایی و فیلمیش دروست بکرێت، لەکاتی پێناسەکردنی ناوەڕۆکی فیلمێک سەبارەت بە خۆشی و ناخۆشی ئەم کۆمەڵگایە، ئاسودەیی لەگەڵ کۆمەڵگەدا دروست دەکات و ڕێگە بە خۆشەویستی سینەما دەدات".

ئەلیف عەلی، کە لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە کاری دەستیی کردووە، باسی لە کارەکانی کرد و وتی: "ئێستا جلی ڕیش و هێڵەکانی چادر و عەمبار و دەوروبەری شێرپانەکان بە مۆر دروست دەکەم، هیوادارم ژنانی گەنج کلتوری خۆیان هەبێت من وەک ژنێکی کورد ڕێگە نادەم تا ئەو کاتەی کە دەژیم کەلتووری خۆم لەبیر بکرێت من هەمیشە هەوڵ دەدەم ئەم کارە بکەم".

دەستەی سوێندخۆرانی پێشبڕکێی فیلمی تایبەت بە پێوەری زێڕین بۆ یازدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تاوان و سزا ڕاگەیەندرا دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر و ئەکتەری ئێرانی نیکی کەریمی دەبێتە سەرۆکی دەستەی سوێندخۆران.

گروپی دۆستانی کتێب لە ماوەی چوار ساڵی دامەزراندنیەوە زیاتر لە ٣٥٠ کتێبیان شرۆڤە کردووە و و ئەندامیان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان هەیە، توانیویانە لە چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکاندا بەشداری بکەن.

لە پێشەنگاکەدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی دەستڕەنگینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری سلێمانی، هەڵەبجە، شارەزوور و سەیدسادق بەشداریان کردووە.

نەتەوەی هانی بە سیمایەکی ئەندازیارییەوە دیمەنێکی تایبەتیان بە کێڵگەکانی برنج بەخشیووە، لەگەڵ کەمبوونەوەی سامانی سروشتی لە جیهاندا نەتەوەی هانی دەتوانن وانەیەک نیشانی جیهان بدەن لەبەڕێوەبردنی زەوی و چۆنیەتی پێکەوە ژیان لەگەڵ ژینگە.

نەریتێکە کە بنچیەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەشتەمی هیندۆ ئەوروپییەکان، ڕاستی بابەتەکەی دورخستنەوەی تارمایی و ڕۆحیانەتە، لە جیهاندا یادی دەکرێتەوە و منداڵانیش بەشدارن، سەرەڕای دووری کلتورەکە لە کوردەوە باخچە و ناوەندە پەروەردەییەکان یادی دەکەنەوە.

لە پێشانگای کاری دەستی ژنانی هەڵەبجە و دهۆک، دوو ژنی ئێزدی بە تابلۆکانیان بەشدارییان کردووە و باس لە کێشە و نەهامەتییەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا دەکەن.

دوێنێ پێشەنگای کاری دەستی ژنانی هەڵەبجە و دهۆک بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی ئێمە، هەماهەنگی نێتوۆرکی کچانی فیمینیست لە کوردستان، ڕێکخراوی یوذ سپیک و ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی نەرویجی کرایەوە و تێیدا ژنان کارە دەستییەکانیان نمایش کرد.

زەهرا دۆغان، هونەرمەندی باکوری کوردستان لە شاری میلانۆ پێشەنگایەکی شێوەکاری کردەوە و تێیدا ئازارەکانی ژنان نیشان دەدات.

پاشنیوەڕۆی دوینێ لە باخی گشتی هەڵەبجە ئاهەنگێکی گۆرانی و میوزیک بۆ منداڵانی هەڵەبجە سازدرا.