چاند و هونەر
-
لە شەهبا خولی پەروەردەی هونەریی هاوینان دەکرێتەوە
ناوەندی تەڤگەری هیلالی زێڕین لە شەهبا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پەروەردەکانی هاوینەی ڕۆشنبیری و هونەرەوە منداڵان و گەنجانی ئارەزووی ڕۆشنبیری و هونەر زیاد بکات.
-
نەسرین لە ڕێگەی گۆرانی وتنەوە هونەری کوردی دەپارێزێت
نەسرین داود، گۆرانیبێژە و خەڵکی شاری قامیشلۆیە، هەر لە منداڵییەوە حەزی لە گۆرانی وتن بووە و دەڵێت: لە ڕێگەی گۆرانی وتنەوە هونەری کوردی دەپارێزێت.
-
فێستیڤاڵی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ نیشاندانی خەباتی ژنان لە بواری هونەرییدا بەڕێوە دەچێت
یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە ئامانجی پشتیوانی لە سینەماکارانی سەربەخۆ و نیشاندانی بەرهەمی خەباتی ژنان لە بواری هونەرییدا، بەڕێوە دەچێت.
-
"زمان ناسنامە و مێژووی گەلێکە"
دەوڵەتانی داگیرکەر هەمیشە لە ڕێگەی زمان و کولتوور و ناسنامەوە ڕێگە بۆ داگیرکاری خۆش دەکەن، سنور ڕەحمانیش دەڵێت: داگیرکەر چەندە داگیرکردنی خاکی کوردستانی بۆ گرنگە و چاوی تێبڕیوە، ئەوەندەش هەوڵی لەناوبردنی کەسێتی تاکی کورد و زمان و ناسنامەکەی دەدات.
-
"دەمانەوێت بە هەڵپەڕکێ کولتووری خۆمان بپارێزین"
ستێرا زێڕینی کامپی مەخموور گروپی هەڵپەڕکێی بۆ ٢٥ منداڵ کردەوە و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پەروەردەوە منداڵان و گەنجان فێری کولتوورو هونەر بکات. .
-
زنجیرە فیلمی فیسک ڕاستی و کێشەکانی کۆمەڵگە دەگێڕێتەوە
نووسەر و ئەکتەری زنجیرە فیلمی فیسک کە بۆ یەکەمجارە لە بواری کۆچبەری شەهبادا وێنە دەگیرێت، باسی لە گرنگی فیلمەکە و ئامانجەکانی کرد و ئاماژەی بەوەدا، زنجیرەکە لە هەموو خێزانێکدا جێگەی خۆی دەبێت، چونکە ڕاستی کۆمەڵگە دەگێڕێتەوە.
-
دەوەن نەوزاد بووە براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆو دیالۆگ
دەوەن نەوزاد، ئەکتەر و دەرهێنەری کورد، لە فێستیڤاڵی سینەمایی "ظلال الطف"، بووە براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ و دیالۆگ.
-
حەوتەمین فێستیڤاڵی منداڵان لە کۆبانێ دەستیپێکرد
حەوتەمین فێستیڤاڵی منداڵانی کانتۆنی فورات کە لەلایەن تەڤگەری هیلالی زێڕین و تەڤگەری هونەر و ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا ڕێکخرابوو، لە شاری کۆبانێ دەستیپێکرد.
-
گروپی هەڵپەڕکێی دایک: هەڵپەڕکێ میتۆدێک دەبێت دژی داگیرکاری
گروپی هەڵپەڕکێی دایکان سەر بە تەڤگەری هیلالی زێڕینی کانتۆنی فورات کاردانەوەیان بەرامبەر بە کردەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە ئامانجی قڕکردنی کولتووری کوردی نیشان دا و وتی: هەڵپەڕکێ دەبێتە میتۆدێک دژی داگیرکاری
-
بێریڤان بۆتان بە گۆرانییەکانی کولتووری کوردی دەپارێزێت
بێریڤان بۆتان کە خەڵکی شاری قامیشلۆیە، پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا کاری لەسەر کولتوورو هونەر کردووە و ڕایگەیاندووە، سەرەڕای هەموو سەختییەکانی حکومەتی شام، کاری لەسەر کولتوور و هونەرو پاراستنی کردووە.
-
پەیامێک لە شۆڕشی ژنان لە دڵی دایە گوڵەوە
گوڵبەهار عەلی ئەڤدۆ یەکێکە لەو دایکانەی کە وشە و دەنگبێژی بەکاردەهێنێت بۆ گێڕانەوەی ئەزموونی ئەو کەیسەی کە پێشەنگایەتی کردووە، بە وشەی لۆرینەکانی پەیامی شۆڕشی ژنان دەگەیەنێت.
-
لە تابلۆکانیدا ئەو قۆناغانە بەرجەستە دەکات کە ژنانی تونس پێیدا تێپەڕیون
وێنەکێش نادیە سیدق دووپاتی کردەوە، پێداگری لەسەر بەدیهێنانی خەونی نیگارکێشی و بەشداری لە پێشانگاکاندا وایلێکرد سەرەڕای ئەو بارودۆخە سەختەی بەسەریدا تێپەڕیوە فێرببێت و شارەزا بێت لە وێنەکێشان.
-
هەوڵی پاراستنی ناو و پێگەی هونەرمەندانی کرماشان دەدرێت
مەهسا سیفووری دەڵێت: ئێمە زۆر هونەرمەندمان هەیە کە چالاکی هونەری بەرزیان هەیە، بەڵام بەداخەوە کەس قەدریان نازانێت، لە پێشەنگاکاندا ژنانی هونەرمەند چەند هێندەی پیاوان کاریان کردووە تا پێگەکانیان بەدەستبهێنن.
-
بە خەباتیان کولتووری گەلی ئەرمەنی دەپارێزن
ئێما میکایلیان، ئەندامی کۆمیتەی کولتووری ئەنجومەنی گەلی ئەرمەنی، باسی لە هەوڵەکانیان کرد بۆ پاراستنی کولتووری گەلی ئەرمەنی و ئاماژەی بەوەکرد، کارەکانیان گروپەکانی گۆرانی و شانۆ و هەڵپەڕکێ و کورتە فیلم لەخۆدەگرێت.
-
نووسەرانی ژن خۆیان بۆ پێشانگای پەرتوکی ڕۆژئاوا ئامادە دەکەن
ژنانی نووسەر و هۆنەر ئامادەکاری دەکەن بۆ بەشداریکردن لە هەشتەمین پێشانگای پەرتوکی شەهید هەرەکۆلی ڕۆژئاوا و دەڵێن: ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئێمەی ژنان کە لە ساڵانی ڕابردوو بەهێزتر بین، بۆ بڵاوکردنەوەی هەست و بیرکردنەوەکانمان.
-
"هەڵپەڕکێ مێژوو و بەرخۆدان و ناسنامەی کوردە"
بزووتنەوەی هیلالی زێڕینی عەفرین-شەهبا بەیاننامەیەکی دژی دەستبەسەرکردنی ئەو گەنجانەی دەوڵەتی تورکیا دەربڕی کە ناڕەزایەتییان دەربڕی و وتی: هەڵپەڕکێ مێژوو و بەرخۆدان و ناسنامەی کوردە.
-
مریەم شێوازی نوێ و کولتووری لە دروستکردنی پۆشکدا کۆدەکاتەوە
مریەم بەربێری سەرکەوتوو بوو لە دروستکردن و دیزاینکردنی پۆشاکی نوێ کە گوزارشت لە ناسنامەی تونسی و کولتووری تونس دەکات، هەروەها هەوڵ دەدات جلوبەرگی نەریتی کە لە بۆنە تایبەتەکاندا لەبەر دەکرێت بیگۆڕێت بۆ شێوازێک کە ڕۆژانەش لەبەر بکرێت.
-
کۆمینی سینەمای "ئاڤرین" بە توانا کەمەکانییەوە هەوڵی پەرەپێدانی کەرتی سینەما دەدات
کۆمینی سینەمای "ئاڤرین" لە ڕێگەی چەندین فیلمی خۆیەوە وەک "گوڵێک بە تەنیا باخچەیەک دروست ناکات” و “گەڕانەوە”، ئازارەکانی ئاوارەبوون و خۆڕاگری ئاوارەبووەکان لە کامپەکاندا، کە ڕادەی پابەندبوون بە خاکەکەیانەوە دەسەلمێنێت تا دەگەڕێنەوە بۆی، بەرجەستە دەکات.
-
سەدای ژیندای عەفرینی لە كۆیە دەنگ دەداتەوە
ژیندا ئیبراهیم: ئێمە لە تەمەنێکی گەنجیدا دەرفەتی زیاترمان بۆ فێربوون هەیە، بۆیە گرنگە خێزانەکانمان و کۆمەڵگە ڕێگە خۆشکەربن بۆ گەیشتنمان بە ئامانجەکانمان.
-
بۆ زیندووکردنەوەی کولتووری کۆنی ئێزدی خولی هونەری بۆ منداڵان دەکرێتەوە
خولی پەروەردەی مۆسیقا، کە دوو مانگ لەمەوبەر لەلایەن ناوەندی کولتوور و هونەری ستیا نەخشا بۆ منداڵان دەستی پێکرد، بەردەوامە و مەبەست لەم قۆناغە زیندووکردنەوەی کولتووری کۆنی ئێزدییە.