
سینەمای عامودێ سەرلەنوێ ئاوەدان دەکرێتەوە
یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرە لەگەڵ کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوا و بە سەرپەرشتی فەرمانگەی پشکنینی تەکنیکی شارەوانی عامودێ، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی سینەمای عامودێ دەستیان بە بنیادنانی سینەما کرد.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی جزیرە لەگەڵ کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوا و بە سەرپەرشتی فەرمانگەی پشکنینی تەکنیکی شارەوانی عامودێ، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی سینەمای عامودێ دەستیان بە بنیادنانی سینەما کرد.

لە مەراسیـمێکدا هەردوو پەرتووکی هۆنەر کنێر جەمیل بە ناوەکانی "کە مۆمی تەمەن هەڵکرا" و "جوانە" ناساندنی بۆ کرا.

ئیبتیهال مەحمودی ٣٤ ساڵ خەڵکی گوندی تلشەعیری تربەسپییە، بە بەرهەمە دەستییەکانی و ئەو بەرهەمانەی کە بە موروو دروستی دەکات، کارێکی سەربەخۆی بۆ خۆی دامەزراندووە.

ئەو هونەرمەندانەی بەشدارییان لە دووەمین فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم کرد، ڕایانگەیاند کە لە ماوەی ٤ ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا داهێنان و ئاست و بەرهەمهێنان و هونەری ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نمایشکرا.

ڤیدیۆ کلیپی "ئەگریجە"، یەکەم بەرهەمی ڕێکخراوی مەرزیەیە، ئامانجی پیشاندانی تێکۆشانی ژنانی کوردە، لە ڕێگەی جلوبەرگ و خاڵی سەر ڕوخساریانەوە، بەرەنگاری، هێز، کولتوور و هونەر نیشان دەدەن.

شیرین شێخ خدر، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری دووەمین فیستیڤاڵی شەهید بەرچەم هەڵوێستی خۆی لە دژی ڕێگریکردن لە دوو هونەرمەند لەلایەن پەدەکەوە خستەڕوو و وتی: ئێمە وەڵامی هێرش جینۆساید و ئەو سیاسەتەی بەڕێوە دەچێت بە پێشخستنی هونەرەکەمان دەدەینەوە.

ژنانی دەستڕەنگین و خاوەن کار، هەفتانە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی لە شێوەی گروپی چوار کەسیدا کارە دەستی و هونەرییەکانیان لە سەیرانگای ئاوێسەر لە تەوێڵە نمایش دەکەن.

ڤیدیۆ کلیپی ئەگریجە، یەکەمین بەرهەمی ڕێکخراوی مەرزییەیە و باس لە مێژووی تێکۆشانی ژن بە درێژای ٥ هەزار ساڵ تا سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی دەکات.

لە مەخمور، خوێندکارانی ناوەندی هیلالی زێڕین و ناوەندی کولتوورو هونەر کە ماوەی سێ مانگە خەریکی پەروەردەی ئامێری مۆسیقان، لە کۆنسێرتێکدا بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد، کۆنسێرتەکە تایبەت بوو بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

کل ئاوێنەی چاوەکانە و هێمایەکە کە ڕەنگدانەوەی جوانی ژنە، هۆنەران و نووسەرانیش گۆرانییان لەسەر چاوە دڵڕفێنەکان دەگوت و بە درێژایی سەردەمەکان بە سەرچاوەی ئیلهام و هێمای جوانی دانراوە.

تەڤگەری ژیلالی زێڕین لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ دووەمین فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم، لە ٦ی ئەیلول بە بەشداری ٢٩ گروپی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ و ٩ هونەرمەند و سینەماکار و هۆنەرو نیگارکێش و نووسەر دەستپێدەکات.

زمان بابەتێکی فەرهەنگییە، بەڵام لە ئێراندا حکومەت ڕوانگەیەکی سیاسی-ئەمنییانەی پیداوە و ڕێگە نادات قوتابخانە تایبەتەکان بە زمانی کوردی بکرێتەوە، فێرگەکانی زمان دەبێت دیسیپلین و زمانی جیاوازیان هەبێت تا فێرکردنی زمانی کوردی تیایاندا لاواز بێت

لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی، یەکەمین بەرهەمی ژین رەفیق حیلمی بە ناونیشانی "من ژینم، بەڵام دڵ پڕ لە برینم" بڵاوکرایەوە.

دروستکردنی تەنووری گڵین سەرچاوەی بژێوی ژیانی گوندەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، تەنووری گڵین بە دەستی ژنان دروست دەکرێت، وەردە عیساش یەکێکە لەو ژنانەی ساڵانێکە بە دروستکردنی تەنوور ژیانی خۆی و خێزانەکەی دابین دەکات.

سۆزان عەباس خەڵکی تربەسپی دەیەوێت بە تابلۆ و کاری دەستی خۆی کولتووری کوردی بپارێزێت.

ئێما دەیەوێت لەسەر شانۆی ئەرمینیا و لەسەر شانۆی جیهان وەک ئەکتەرێکی ئەرمەنی نمایش بکات، باس لە گەشتەکەی دەکات وەک ئەکتەرێک کە ٣ ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە.

هەڵپەڕکێ مێژوو و ناسنامەی کوردە، دەوڵەتانی داگیرکەر لە ڕێگەی دەستگیرکردن و هێنانی دابوونەریتی بیانییەوە هەوڵی لێسەندنەوەی ناسنامەی کورد دەدەن، دیانا بۆزانیش دەڵێت: هێشتنەوەی کولتووری کورد و ناسنامەمان ئەرکی گەنجانە.

لەتیفە بەقا کە نووسینەکانی هەمووی باس لە کەیسی ژنان و ئەو کێشانە دەکات کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، لە ڕێگەی نووسینەکانییەوە هەوڵ دەدات هۆشیاری لە کۆمەڵگەدا دروست بکات.

دەنگبێژی و چیرۆکگێڕانەوە لە دێرک کە کۆمەڵگەی کۆمەڵایەتی و هاوبەشی تێدا زیندووە، بە شەو ڕۆح و هەستی مێژووی کۆن و کۆمەڵایەتی دەژێتەوە.

حەنان ئەلقەربولی هەر لە منداڵییەوە دەستی بە هونەری پەیکەرسازی کردووە و گەیشتووەتە ئاستی پرۆسەی فێربوونی جیاواز، لەسەر ئاستی بنغازی و لیبیا چەندین پێشبڕکێی بەدەستهێناوە.