
ڕۆماننووسی تونسی: ژنانی تێکۆشەر لە ڕێگەی وێژە و زانستەوە بەدوای ڕزگاریدا دەگەڕێن
حافیزە کارا بیبان ڕۆماننووس ڕایگەیاندووە کە ژنان دەبێت هەمیشە وریا بن لە بەرامبەر هێرشەکانی سەریان، هەروەها دەبێت لە ڕێگەی پەروەردە و ڕۆشنبیری و وێژەوە خەبات بکەن.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

حافیزە کارا بیبان ڕۆماننووس ڕایگەیاندووە کە ژنان دەبێت هەمیشە وریا بن لە بەرامبەر هێرشەکانی سەریان، هەروەها دەبێت لە ڕێگەی پەروەردە و ڕۆشنبیری و وێژەوە خەبات بکەن.

پەرتوکی "موزەیەن سەڵتەنە" هەوڵی ژنانی پێشەنگە کە لە نێوان گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا، چارەنووسی خۆیان دەربڕیوە و "شکوفە"یان کردووە بە سەکۆیەک بۆ دەربڕینی ئارەزوو و نیگەرانییەکانیان.

کامێلیا زەرقانی یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی گۆڕەپانی هونەری مەغریب لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە بەشداری دەکات لە پاراستنی میراسی کولتووری و گواستنەوەی بە شێوازی داهێنەرانە کە لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمی مۆدێرن بگونجێت.

شانۆیی "چاخانەکەی حەسەن" کە باس لە کێشەکانی وڵات و پێکەوەژیانی نەتەوە و زمانە جیاوازەکان دەکات بەشێوەیەکی یەکسان، لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.

هۆنەر و نووسەر سیمین چایچی چیرۆکی ژنانی ئینکاریکراو و لەبیرکراو دەخاتە ڕوو، شانۆیی "هەنارێ" تیشک دەخاتە سەر ئازار و مەینەتیەکانی ئەو ژنانەی گیریان خواردووە لە چنگی سیستمی پیاوسالاریدا.

بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی هونەر، لە سلێمانی وۆرکشۆپێکی سیرامیک بۆ منداڵان بەڕێوەچوو، هونەرمەند نەعیمە محەمەد دەڵێت: یەکەم جارە بۆ منداڵان کارێکی وا بکرێت و بیری نەرێنییان لێ دوور دەخاتەوە.

ژنە هۆنەرو نووسەر و توێژەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەشدارییان لە سێیەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی مەولانا کرد، باسیان لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم ژنە نووسەران کرد.

تەڤگەری کولتووری ژنانی هیلالی زێڕین، بە بۆنەی ١٢ ساڵەی شەهیدبوونی ساکینە جانسز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و ڕێبەری تەڤگەری ژنانی کورد، کلیپێکی بە ناوی ''ساکینە'' دروستکرد و بۆ یەکەمجار لە ئاژانسی هەواڵی نوژنها بڵاویکردەوە.

جەلا حەمزەوی سیمبولی هۆنراوەیە لە کانتۆنی ڕەققە، بە هۆنراوە و نووسینەکانی هیوا و پشتیوانی دەبەخشێتە هەموو ئەو ژنانەی کە لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی پیاواندا دەژین.

لە کانتۆنی دێرەزوور تەشیڕێسی یەکێکە لەو هونەرانەی کە گوزارشت لە ناسنامەی کولتووری ناوچەکە دەکات، بەشێکە لە مێژووی ناوچەکە و لە لایەن نەوەکانەوە بە شێوازی جیاواز پارێزراوە.

لە ڕۆژی جیهانی سینەمادا بەشێک لە دەرهێنەرانی کورد لە هەڵەبجە نمایشی کارەکانیان کرد و لە پەراوێزی کارەکاندا داوا دەکەن کار لە سەر کولتوری کوردی بکرێت و جوانییەکانیش بە کۆمەڵگە نیشان بدرێت.

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ لە پێشەنگایەکی شێوەکاریدا، ڕۆڵ و توانای ژنانی کورد لە ٢٤ تابلۆدا خرایەڕوو.

باوەڕە گەورەکەی کە بەبێ خوێندنەوە و زانیاری ناتواندرێت بەرەنگاربوونەوە لە ناوچە گوندنشینە هەژارەکاندا هەبێت، وایکردووە هەموو کات و هەوڵەکان بۆ گەیاندنی پەرتوک بۆ ئەو ناوچانە تەرخان بکرێت کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان تێدا نییە.

داگیرکەران لە ڕێگەی هەڵگیرساندنی جەنگەوە دەیانەوێت کولتوور و هونەری ڕۆژئاوای کوردستان لە ناو ببەن، بەڵام هەبوونی سیستمی خۆبەڕێوەبەری بەردەوام لە ڕێگای هونەرەوە هەوڵی پاراستنی شووناس و کولتووری داوە.

لە شاری سلێمانی، بە هاوکاری ڕێکخراوی مەرزییە و کۆمەڵێک لە فۆتۆگرافەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشانگای فۆتۆگرافی بۆ وێنەکانی ژیانی هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "فەتانەی وەلیدی" کرایەوە.

بە بۆنەی نزیکبوونەوەی شەوی یەڵدا، پێشانگایەکی بەرهەمە دەستکردەکانی ژنانی کوردستان بە بەشداری کۆمەڵێک هونەرمەندانی دەستڕەنگینی کوردستان لە تاران بەڕێوەچوو.

پێشانگای پەرتوک دەرفەتێکە بۆ ژنان، کە هاوشانی بەرپرسیارێتی ڕۆژانەی خۆیان لە ڕێگای پەرتوکەوە، بگەنە هۆشیاری و گەشەکردن.

لە کۆتا ڕۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، شانۆی "دورینەوەی ئازار" لە سلێمانی نمایش کرا.

لە مەغریب، دەرهێنەر عەتیقە ئەلعەقەل بە کورتە فیلمەکەی بە ناوی "ژن ١٨" سەرنج بۆ هاوسەرگیری منداڵان ڕادەکێشێت.

هەشتەمین فێستیڤاڵی شانۆی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان "زاگرۆس" لە شاری کرماشان بەڕێوەچوو؛ شوێنێک کە هونەر و تواناییەکان لەسەر تەختەی شانۆ دەدرەوشایەوە، بەڵام ئایا چاوی کۆمەڵگە ڕووی کردە ئەم درەوشاوەییە؟