گۆڕانی کەشوهەوا گەنجینەکانی جیهان لەناودەبات

گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی گۆی زەوی بووەتە هۆکاری تواندنەوەی بەستەڵەکە سەهۆڵییەکان، کە گرنگترین گەنجینەکانی جیهانن و ئەمەش مەترسی بۆسەر ژیان دروستدەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڕانی کەشوهەوای جیهان و گەرمبوونی ژینگە کارەساتەکانی نیشان دەدات و لێکۆڵینەوەیەکی زانستی نوێ زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا، چونکە دوو لەسەر سێی سەهۆڵبەندانەکانی جیهان تا کۆتایی ئەم سەدەیە بەرەو نەمان دەچن.

 

توێژینەوەکە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە گۆڤاری "زانست"دا بڵاوکراوەتەوە، شیکاریی سەرجەم سەهۆڵبەندانەکانی جیهان لەخۆدەگرێت، کە ٢١٥ هەزار سەهۆڵبەندان بوونی هەیە.

 

بەپێی توێژینەوەکە ڕووبارەکان خێراتر دەتوێنەوە لەوەی زاناکان بیریان لێدەکردەوە، بەڵام خێرایی تواندنەوەکەی بەندە لەسەر ئاستی گەرمبوونی هەسارەی زەوی، هەروەها پێشبینی دەکات کە گەرمبوونی جیهان دەبێتە هۆی توانەوەی نێوان ٣٨ بۆ ٦٤ تریلیۆن تۆن سەهۆڵ لە نێوان ئێستا و کۆتایی سەدەدا و ٣.٥ بۆ ٦.٥ ئینج بۆ ئاستی دەریا زیاد دەکات.

 

تێکڕای پلەی گەرمی ١.٣ پلە بەرز بووەوە

ساڵی ٢٠٢٢ کەشوهەوا گۆڕانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەرزبوونەوەی بێوێنەی پلەی گەرمی هاوین، کاریگەرییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئەمریکا چڕبووەوە و ئەمەش بووە هۆی زۆرێک لە کارەساتی ژینگەیی، وەک بڵاوبوونەوەی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان بەسەر ناوچەیەکی فراوان لە وڵاتان وەک ئیسپانیا، پورتوگال، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەمریکا.و بەڕازیل.

 

ساڵی ٢٠٢٢ لە پلەی دووەمی گەرمترین ساڵی کیشوەری ئەوروپادایە لە دوای ساڵی ١٨٦٤، بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمی گەیشتە ١.٣ پلەی سەدی، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئەستووری ستوونی سەهۆڵین لەسەر کیشوەرەکە، کەمبوونەوەی ناوچەی سپیایی-بەفرین لە سویسرا بە تایبەتی کە زیاتر لە ١٥٠٠ ڕووبار و سەهۆڵبەندانی لەخۆدەگرت، کە زۆربەیان لە مەودای بەرزاییەکانی ئەلبەکانی سویسرادان، لە ماوەی ساڵێکیشدا سەهۆڵبەندانەکان زیاتر لە ٪٦ی سەهۆڵەکانیان لەناوچووە.

 

مەترسییەکان لەسەر ئەنتارکتیکا زیاترن، چونکە گەورەترین ڕووبەری سەهۆڵبەندانەکان لەو ناوچەیەدان، لە ٢٠٢٢دا بەشێکی زۆریان لێ توایەوە، ڕووباری تیۆتس، کە وێنە مانگی دەستکردی ناسا دەرکەوتووە، داڕمانی ٤.٢ کیلۆمەتر لە بنکەی ڕووبارەوە تەنها لە ماوەی دەیەی ڕابردوودای تۆمارکردووە، ئەم توانەوەیەش ئاستی ئاوی دەریاکان بەرز دەکاتەوە و لە وڵاتاندا دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو.

 

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما هۆکاری خێرابوونی توانەوەی سەهۆڵەکانە

هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرما زیادبوونی دەردانی گازە گەرمخانەییەکانە، ئەمەش ڕێژەی توانەوەی سەهۆڵەکان بەرزدەکاتەوە و خێراییەکەی زیاد دەکات، ساردبوونی زستانیش ناتوانێت کاریگەری تەواوی لەسەر بەستنەوەی سەهۆڵەکان هەبێت.

 

داڕمانی بارستە سەهۆڵینەکان دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە سەقامگیری سیستەمی جیۆلۆجیدا، ئەمەش دەبێتە هۆی چالاکبوونی پچڕان و شلەکان، دەبێتە هۆی لەرزین و دروستبوونی لافاو لە دۆڵ و دەشتەکاندا، لەکاتێكدا لافاو دەریاچەیەک دروست دەکات کە لە بەرامبەردا یەدەگی سەر ڕووی ئاوی شیرین کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی خوێبوون، دواتر کارەساتەکان زۆر دەبن و مەترسی لەسەر ئاو و خۆراک و ئابووری و سەقامگیری کۆمەڵایەتی دروست دەکەن، ڕەنگە لێکەوتەکانی بگاتە ئەو ئاستەی کە ململانێی چەکداری لە نێوان ئەو وڵاتانەدا هەڵگیرسێت کە ئاوی شیرینیان هاوبەشە.