مامۆستای فەلسەفە: ژنۆلۆژی زانست و ڕێگای پاراستنی ژنە

فاتمە مەیدانی، مامۆستای فەلسەفەی تونسی دووپاتی کردەوە کە ژنۆلۆژی ڕاستی و بنەمایەکی مێژوویی هەیە، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم مێژووە، جەوهەرو سروشتی ژن سەری هەڵداوە.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس- ژنۆلۆژی واتە زانستی ئافرەتان، هەوڵ دەدات گرنگی بە کێشەکانی ژن بدات، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و پاراستنی ژنان، سەرەتا شیکارییەک بۆ عەقڵیەتی پیاو ئاڕاستەکراو و بونیادنانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بنەمای یەکسانی و ئازادی پێدەبەخشێت.

 

"ژنۆلۆژی زانستی سروشت و ئازادی ژنە"

مامۆستا فاتمە مەیدانی مامۆستای فەلسەفە لە شاری قەسرین لە تونس بەم شێوەیە پێناسەی ژنۆلۆژی کردو وتی: زانستێکە بایەخ بە ژن دەدات و بە ئامانجی دامەزراندنی ڕێبازی زانستی مرۆیی هاتۆتە دەرەوە، کە خۆی گرنگی بە لێکۆڵینەوە لە زانستی مرۆڤ پرسەکانی پەیوەست بە پیاوان و ژن و خێزان و کۆمەڵگە دەدات، ەم زانستە بۆ ژنانە وەک تەوەری سەرەکی توێژینەوە نەک وەک بابەت لە دیاردە کۆمەڵایەتییەکان، ئەوەندەی ژنۆلۆژی زانستێکە کە گرنگی بە ئەزموون و لێکۆڵینەوە لە کەیسی ژنان دەدات، هاوکات هەوڵی بەهادان بە ژیانی خۆڕاگرانەی ژنان لە گەلان و کۆمەڵگەکاندا دەدات، چونکە زانستێکە مەودای فەلسەفی هەیە، هەموو واتاکانی بەرخۆدان و خەباتی ژنان و هەوڵدان بەرەو ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند لەخۆدەگرێت، بەهۆی ئاستی پێناسەی ئێمە بۆ ئەم زانستە، دەڵێین زانستێکە لەسەر بنەمای فەلسەفەی ژن و سروشت و ئازادی دامەزراوە.

 

"تا ژن خۆی نەناسێت، ئەستەمە لە ژیاندا هیچ شتێک فێربێت"

سەبارەت بە پەیوەندی ئەم فەلسەفەیە بە ژیانەوە، فاتمە مەیدانی وتی: ژنۆلۆژی زانستی ژیانە، چونکە زۆر گرنگە لە سروشتی ژیان تێبگەین، مەحاڵە ژن لە ژیاندا فێربێت تا خۆی نەناسێت، ئژنۆلۆژی زانستی سروشتی ژنە، کاتێک تەماشای ژنان دەکەین دەبینین زۆر لە سروشت دەچن و زۆر لە سروشت نزیکن،چونکە ژن درەختە، سووڕی ژیانی درەخت وەک سووڕی ژیانی ژن وایە، بەتایبەت لە خاڵەکانی جوانی ڕۆحی و بەخشینی بێکۆتاییدا.

 

"ژنۆلۆژی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری ژنان"

ژنۆلۆژی ئەم تایبەتمەندییە پشتڕاست دەکاتەوە و بەرگری لەم بیرۆکەیە دەکات، ئەم زانستە لە بنەڕەتدا زانستی ئازادی ژنە چونکە ئەگەر ژن ئازاد نەبێت ناتوانێت لەگەڵ ژیان و سروشتدا کارلێک بکات، کاتێک مرۆڤ زیاتر زاناتر و وریاتر بێت، زیاتر ئازادی خۆی خۆشدەوێت، ژنۆلۆژی ژنی کردە خەباتکار بۆ ئەوەی ببنە مرۆڤی ئازاد، ئەم زانستە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژنان و چەمکەکانی شۆڕشی ژنان بەهێز دەکات.

 

"سیستمەکانی دەسەلاتداریی کۆمەڵگەکان کۆنترۆڵ دەکەن و سەرەتا مافی ژنان پێشێل دەکەن"

فاتمە مەیدانی لە درێژەی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: شێوەکانی دەسەڵاتداریی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە، لەم کۆمەڵگەیانەدا تەنها لە شێوەی پیاوسالاریدا نییە، بەڵکو لە سەرهەڵدانی فۆرمێکی نوێی کۆیلایەتیدایە، ئەو سیستمە سەرمایەداریانەی کە دەیانەوێت ە کۆنترۆڵ بکەن، سەرەتا مافی ژنان پێشێل دەکەن.

 

سەبارەت بە بوونی ئەم زانستە لە تونس وتی: ئەوەی من دەیبینم بەردەستبوونی ئەم زانستە کەمێک کەمە چونکە تا ڕادەیەکی زۆر هیچ پانێڵێکی زانستی پەیوەست بە زانستی ژنان نییە و هیچ لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی پەیوەست بە کەیسەکانی ژنان نییە، لە تونس زانستی کۆمەڵایەتی هەیە، ەڵام گرنگی بە ژن نادات وەک بابەتێکی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵکو وەک بابەتێکی دژایەتی گرنگی پێدەدات، پێویستە ئەم زانستە لە وڵاتدا دروست بکرێت.

 

"لە تونس پێشکەوتن لە بواری فەلسەفەدا هەیە"

فاتمە مەیدانی ئاماژەی بەوەدا، تونس دەستکەوتێکی گرنگی بەدەستهێناوە کە پەیوەندی بە ئامادەکردنی فەلسەفەوە هەیە لە بواری خوێندندا چونکە وتارێکی فەلسەفی وتارێکە بە بەهای ڕەوشتی و پەروەردەیی، بە پێچەوانەی ئەو بابەتە زانستییەی کە بابەتەکەی ماددی و پراگماتیک دەمێنێتەوە، ماددەی فەلسەفی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پێکهێنانی کەسایەتی بونیادنەردا چونکە ئەم زانستە پشتگیری لە بەها ڕەوشتییەکان و جوانی دەکات بە پێچەوانەی ژنۆلۆژی کە پشتگیری لە سەربەخۆیی ژنان و پاراستنی ئازادییەکەی دەکات، لەمەوە مرۆڤ دەتوانێت بڵێین وتارە فەلسەفییەکە وتارێکی هەڵسەنگاندنە، ئەگەر کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو خوازرا، پێویستە پشتگیری لە زانستی ژنان یان ژنۆلۆژی بکرێت.

 

"لە سەردەمێکدا کە مافی ژنان پێشێل دەکرێن ئەستەمە ئازادیی گەل هەبێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا فاتمە مەیدانی ئاماژەی بەوەدا کە گەشەسەندنی کۆمەڵگەکان وابەستەی گەشەسەندنی پێگەی ژنانە، بەهۆی کەمی ڕێزگرتن لەوان و تێڕوانینی ژنان وەک ئەندامێکی ناچالاکی کۆمەڵگە هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی گەل ناکات و پەرەی پێنادات وتیشی: ئەستەمە باس لە ئازادیی گەل بکرێت لە کاتێک کە مافەکانی ژنان پێشێل دەکرێن، لێرەوە گرنگی ژنۆلۆژی دێتە پێشەوە چونکە زانستێکی گرنگە کە بیرۆکەی فەلسەفی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت کە پشتگیری لە ئازادی ژنان دەکات.