بە ژن، ژیان، ئازادی، ژنان تۆوی گەنم لەسەر زەویەکانی هێڵی بەرکەوتن دەچێنن

بەهیە ئیبراهیم، کە لە گوندی داگیرکراوی قاسمیە کۆچی کردووە و ئەندامی هەرەوەزی کشتوکاڵییە، دەڵێت: لە گوندەکەی خۆم، پێشتر بە تەنیا زەوییەکەم دەچاند، بەڵام ئێستا ئێمە سێ ژنین، بە تێڕوانینێکی هاوبەش، چاندنی گەنم و جۆ ئەمساڵ سەرکەوتوو دەبێت.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمر-لیژنەی ئابووری کۆنگرەی ستار لەگەڵ هەرەوەزی نانەواخانەکان چوار هەرەوەزی کشتوکاڵی پەرەپێداوە، لە هەرەوەزی کشتوکاڵیدا کە لە گوندی تل شینان لە هێڵی بەرکەوتن، سێ ژنی کورد کە لە ساڵی ٢٠١٩ بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئاوارە بوون و لە گوندەکانی تل تەمر نیشتەجێ بوون، بەشداری دەکەن، بەپێی پلانی کشتوکاڵی لیژنەکە، ئەمساڵ لەسەر ڕووبەری ١٥٠ دۆنم زەوی، ٥٠ دۆنم بە یەک تۆن گەنم و ١٠٠ دۆنم بە دوو تۆن جۆ دەچێندرێت.

 

بەهیە ئیبراهیم یەکێکە لەو ژنانەی خێزانێکی هەیە، بە دەستی خۆی تۆوەکانی لەسەر خاکە پیرۆزەکە بڵاوکردۆتەوە کە ٥ ساڵە بۆردومان کراوە، ئەوان وەستاون و چاودێری ئامادەکردنی زەوییەکە دەکەن پێش باران بارین.

 

بەهیە ئیبراهیم خەڵکی گوندی قاسمیە کە دەکەوێتە باکووری شاری تل تەمیر لە کانتۆنی جزیرە، سەبارەت بە هەرەوەزییەکەو هۆکاری هەبوونیان لە هێڵەکانی بەرکەوتن قسەی بۆ کردین.

 

"تۆپە داگیرکارییە نەتەقیوەکانمان لابرد و دەستمان کرد بە چاندنی تۆوەکان"

لە سەرەتای قسەکانیدا، بەهیە ئیبراهیم ئاماژەی بەوەدا کە خۆی و دوو ژنی دیکە بەشێکن لەم هەرەوەزییەو وتی: ڕووبەری زەوییەکە ١٥٠ دۆنمە و ئێمە لێرە سێ ژنین، هەر ٥٠ دۆنیمێک پشکی ژنێکە، ئەمە هێڵی بەرکەوتنەو مەترسییەکەی زۆرە، بەڵام ئێمە هێشتا لێرەین، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بۆمبێکی نەتەقیومان دۆزیەوە لەسەر زەوییەکە، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە کە هەموو ڕۆژێک هاتوون و تۆپەکانیان لابردووە، بەڵام ئێمە هێشتا لەسەر زەویین، و ڕێگاکە لە دوژمن جیامان دەکاتەوە، بەڵام هێشتا هاتووین و تۆوی گەنم و جۆ دەچێنین.

 

"هەرچەندە زەویەکەمان داگیر کرا، بەڵام هێشتا بەردەوامین لە کشتوکاڵکردن"

بەهیە ئیبراهیم، ​​کە کۆچبەرە بەڵام هێشتا لە هێڵی بەرکەوتندایە، باسی لەوەکرد، هەڵوێستەکەی وەڵامێکە بۆ داگیرکەران کە گوند و ماڵەکەیانی سووتاندووەو وتی: چیتر خانوویەک نەماوە کە بنمیچێکی هەبێت، گوندەکەمان سووتاوە و وێران بووە، ئەو ڕۆژ و ساڵانەی لە گوندەکە بووین لەسەر زەوییەکەمان، منیش وەک هەر جووتیارێکی دیکە کشتوکاڵم دەکرد، لەوانەیە داگیرکەران خاکی ئێمەیان داگیر کردبێت، بەڵام دیسان دەڵێم ئێمە گەڕاینەوە سەر خاکی وڵاتەکەمان و جارێکی دیکە دەچێنین، پەیوەندی لەگەڵ خاکدا پەیوەندییەکی کۆن و مێژوییە.

 

"لە کشتوکاڵی تاکەوە بۆ هەرەوەزی  کە سێ ژنی تێدابێت"

 

بەهیە ئیبراهیم جیاوازی ساڵانی ڕابردووی بەم شێوەیەی بەبیرهێنایەوە: کاتێک لە گوندەکەم بووم، وەک ژنێک زەویم دەکێڵاو دروینەم دەکرد، بەڵام ئێستا جیاوازە، سەرەڕای کۆچبەری بەڵام ئێستا ئێمە سێ ژن ئەم کارە بەڕێوە دەبەین، لەو زەوییەوە کە بە تەنیا چاندم تا دەگاتە هاوکاری، سێ ژن کۆدەبنەوە، بە تێڕوانینی هاوبەش دەگەینە چارەسەر و پێکەوە دەجووڵێین.

 

"لە هێڵەکانی بەرکەوتنەوە بەرەوڕووی داگیرکاری ژن، ژیان، ئازادی"

سەدیە تۆفیق، کۆچبەرێکی خەڵکی گوندی میسەلتا کە دەکەوێتە باکووری شاری تل تەمیر، هێمای سەرکەوتنی بەرزکردەوە و وتی: بە ڕۆحی ژن، ژیان، ئازادی، گرنگ نییە لە کوێی خاکەکەمان بین، سەرکەوتوو دەبین و چاو ل دوژمن داناخەین، هەر هێمایەک سەوز و زەرد دەبێتەوە، دەبێتە فیشەک و بەر دڵی دوژمنمان دەکەوێت، ئێمە ناترسین و تاکە ڕێگەمان بەرخۆدانە.