زیاتر لە ٧ ملیۆن منداڵی سووری پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە

یونسیف ئاشکرایکرد، پاش ١٣ ساڵ لە قەیرانی سووریا، ٧ ملیۆن منداڵی سووری پێویستیان به یارمەتی مرۆیی هەیه.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی یویسێف ئەمڕۆ ١٥ی ئادار ڕایگەیاند، سوڕی دووبارەبوونەوەی توندوتیژی و ئاوارەبوون و قەیرانی ئابووری و هەروەها هەژاری و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان هاوکات لەگەڵ کارەساتی وێرانکەری بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوودا سەدان هەزار منداڵی لە بەرامبەر کاریگەرییە دەروونی و جەستەییە درێژخایەنەکاندا بەجێهێشتووەو لەئیستادا ٧.٥ منداڵ پێویستییان بە یارمەتی مرۆیی هەیە.

 

"بەدخۆراکی کاریگەری لەسەر توانای پەروەردەیی و بەرهەمهێنان دەبێت"

بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، زیاتر لە ٦٥٠ هەزار منداڵی خوار تەمەن ٥ ساڵ تووشی بەدخۆراکی درێژخایەن دەبن، ئەمەش نزیکەی ١٥٠هەزار منداڵ لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە، چونکە ئەم نەخۆشییە زیانێکی نەگەڕاوە بۆ گەشەی جەستەیی و زانستی منداڵان دەگەیەنێت، بۆیە کاریگەری دەبێت لەسەر توانای پەروەردەیی و بەرهەمهێنانیان.

 

بەپێی ڕاپرسییەکی نوێ کە لە باکووری سووریا ئەنجامدراوە، ٣٤%ی منداڵانی کچ و ٣١%ی منداڵانی کوڕ ڕاپۆرتیان داوە کە تووشی برینداری دەروونی بوون، هەڵسەنگاندنە خێراکان لەو ناوچانەدا ئەنجام دراون کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، ڕێژەیەکی زیاتری ئەو منداڵانەی کە تووشی تراومای دەروونی سەخت بوون، واتە ٨٣%ی بەشداربووانن.

 

"منداڵانی ١٣ سال نازانن تەواوی تەمەنیان بە ململانێ و ئاوارەبوون بووە"

ئەدیل خزر، بەڕێوەبەری هەرێمی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا وتی: ڕاستییە دڵتەزێنەکە ئەوەیە کە زۆرێک لە منداڵانی سووریا لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاهەنگ دەگێڕن بۆ سیانزەهەمین ساڵیادی لەدایکبوونیان، نازانن کە تەواوی تەمەنی منداڵییان تا ئێستا بە ململانێ و ئاوارەبوون و هەژاریی بووە، لە کۆتاییدا منداڵان پێویستیان بە دەرفەتێک هەیە، پێویستیان بە چارەسەرێکی ئاشتییانە و درێژخایەن هەیە بۆ قەیرانەکە.

بەگوێرەی یونسێف، قەیرانی سووریا بەردەوامە لە وێرانکردنی داهاتووی منداڵان و ژیانی منداڵان و شەپۆلی توندوتیژییەکانی شەش مانگی ڕابردوو لە ناوچە جیاوازەکاندا خراپترین شەپۆلی توندوتیژییە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا.