ژنێکی کورد ڕۆبۆتێکی زیرەکی دروست کرد

لیزان دزەیی، ژنێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندا لەپاڵ کاری هونەریی و بازرگانیی، ڕۆبۆتێکی زیرەکی درووست کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لیزان دزەیی، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەبارەی درووستکردنی ڕۆبۆتێک وتی: بەمزووانە ئەو ڕۆبۆتە نوێیەی کە درووستم کردووە بە فەرمی دەیناسێنم،  ڕۆبۆتەکە ناوی “Lizan Soul Bot” لێنراوە، بە جۆرێکی نوێی زیرەکی دەستکرد کار دەکات، بەشێوەیەک وەک هاوڕێیەک مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنەردا دەکات و توانای تێگەیشتن و مامەڵەکردنی هەستیارانەی هەیە.

 

 لیزان دزەیی خەڵکی پارێزگای هەولێرە و دانیشتووی هۆڵەندایە، لە بواری هونەر و بازرگانی کار دەکات و خاوەنی براندێکی تایبەت بەخۆیەتی لە بواری جوانکاری و خشڵ، هەروەک پێشتر لە لایەن کۆمپانیای "ئەڤیگنا پڕۆدەکشن"ەوە وەک یەکێک لە باشترین بازرگانە کوردەکان خەڵات کراوە.

 

لەبواری هونەریشدا وەک نووسینی هۆنراوە و گۆرانی ووتن کاری کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.