مۆنۆدرامای سەلمە لە عومان دوو خەلاتی بردەوە
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی دەن لە مەسقەت _ سەڵتەنەی عومان بەڕێوەچوو، مۆنۆدرامای سەلمە دوو خەڵاتی بردەوە.
ناوەندی هەواڵ
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی دەن لە مەسقەت _ سەڵتەنەی عومان بەڕێوەچوو، مۆنۆدرامای سەلمە دوو خەڵاتی بردەوە.
هەوار فارس، شانۆکار لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کۆمەڵێک وێنەی بڵاوکردووەتەوەو لەسەری نووسیوە: باسی چیتان بۆبکەم ... لە گریەی مندا کەوتنی کەرامەتی پیاوان بۆ ژێر پۆستاڵی سڕینەوەی ژیان.... کامە ئازار، کام مەینەتی، کام خەمەیە دەتوانێت حونجەی ئەو ڕۆژە بکات ؟ شانۆیی "سەلمە" لە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی دەن لە بەشی نمایشی فەزای کراوە لە سەڵتەنەی عومان نمایشکرا.