لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە غەززە چوار کۆمەڵکوژی ئەنجام دراوە

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ئیسرائیل چوار کۆمەڵکوژییان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئەنجامدا و ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی ئیسرائیل به ڕدەوامن له ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی له کەرتی غەززە، زیاتر له ساڵێکه به هەزاران کوژراو و بریندار هەن، هەروەها ١١ هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.

 

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ ٣٠ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی شەڕی بەردەوامی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بۆ ٤٤ هەزار و ٣٨٢ کوژراو بەرزبووەتەوە، هەروەها ١٠٥ هەزار و ١٤٢ کەسیش برینداربوون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی ئیسرائیل چوار کۆمەڵکوژییان لە دژی خێزانەکان ئەنجامداوە و ١٩ کوژراو و ٧٢ برینداری لێکەوتووەتەوە.

 

 ئەوەشیخستەڕوو، هێشتا ژمارەیەک کوژراو و بریندار لە ژێر داروپەردووی ماڵە ڕووخاوەکاندا ماون کە تیمەکانی فریاگوزاری ناتوانن پێیان بگەن.