لە کەناراوەکانی چاناکاڵە بەلەمێک کە پەنابەرانی تێدا بوو ژێرئاو کەوت

لە کەناراوەکانی چاناکاڵە، بەلەمێکی لاستیکی کە پەنابەری تێدابوو، ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە ١٦ پەنابەر کە چوار منداڵیان تێدایە گیانیان لەدەستدا.

 

ناوەندی هەواڵ

 

بەلەمێکی لاستیک لە کەناراوەکانی ناوچەی ئەجیاباتی چەناکاڵە ژێرئاو کەوت،  ئیلهامی ئاکتاش، پارێزگاری چاناکاڵە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ڕوودانی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکان دوای ڕاگەیاندنەکەی ئەم بەیانیە ڕۆیشتوون بۆ ناوچەکە.

 

ئیلهامی ئاکتاش ئاماژەی بەوەشکرد، دوو کەس بە هەوڵی خۆیان و دوو کەسی دیکە لەلایەن تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەوە ڕزگارکراون، تا ئێستا 4 کەس ڕزگارکراون و ١٦  کەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە چواریان منداڵن.

 

کاری گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامە.