لە حەلەب ڕێپێوان بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو

دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و خەڵکی کۆچبەری عەفرین بۆنەیەکیان بەڕێوەبرد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و داوای دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و ئارامیان کرد.

حەلەب 

 

دەستپێشخەری ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هاوکاری ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری حەلەب ڕێپێوانێکی ئەنجامدا و تێیدا چالاکوانان داوای ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

 

دانیشتووانی شاری عەفرین، ئەندامان و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەنجومەن، کۆمۆنەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، وێنەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "بە ڕۆحی کۆمیناڵ و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی دەژین" بەرز کرانەوە. 

 

ڕێپێوانەکە لە فولکەی زەیتوون لە گەڕەکی ئەشرەفیەی شاری حەلەب دەستیپێکرد و بەرەو بازنەی شەهیدانی شۆڕش لە گەڕەکی ئەشرەفییە ڕۆیشت. لەوێ دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ڕۆناهی یوسف، ئەندامی دەستپێشخەریی ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی کرد و ڕایگەیاند کە دەبێت ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت بۆ ئەوەی سەرکردایەتی پرۆسەی ئاشتی بکات.

 

حافز حسێن، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک ڕایگەیاند: ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان فەلسەفەی یەکڕیزی و ئاشتەوایی دامەزراندووە و بۆتە ئاماژە بۆ هەر کەسێک بیەوێت جیهانێکی دادپەروەران و ئارام بونیاد بنێت.

 

ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمی "بێ ڕێبەر ژیان نییە" کۆتایی هات.