لە چەمچەماڵ دوو کەس و لە سنووری کەرکوک منداڵێک بەهۆی لافاوەوە خنکان

لە چەمچماڵ ژنێکی گەنج و پیاوێکی بەتەمەن، لە سنووری کەرکوکیش منداڵێکی ٩ ساڵ بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا، هەروەها چارەنووسی دوو منداڵ لە چەمچەماڵ نادیارە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڵە دوێنێوە ٨ی کانوونی یەکەم، شەپۆلێکی بەفرو باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوەو ئەمڕۆ بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە زۆرینەی ناوچەکان.

 

لە چەمچەماڵ ژنێکی گەنج و پیاوێکی بەتەمەن گیانیان لەدەستدا، هەروەها چوار کەسیش برینداربوون، چارەنووسی دوو منداڵیش نادیارە.

 

لە شارەدێی لەیلانی سنووری کەرکوک، منداڵێک بەناوی بەیار عیسا، تەمەنی ٩ ساڵە لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە، لافاو بردی و تەرمەکەی دۆزرایەوە.