لە ٦٣٦ فێمینیستەوە: گولتان کشناک کاندیدی ئێمەشە

٦٣٦ فێمینیست لە ڕاگەیەندراوێکدا بە واژۆ پشتیوانی لە گوڵتان کشاناک، کاندیدی شارەوانی ئەنقەرەی دەم پارتی دەکەن و دەڵێن: گوڵتان کشاناک کاندیدی ئێمەشە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەیەک فێمینیست لە نووسینگەی هەڵبژاردنی ژنان لە شەقامی کۆنۆر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان سازکرد بۆ پشتیوانی لە گوڵتان کشاناک، کاندیدی شارەوانی ئەنقەرەی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی".

 

فاتمە نەڤین ڤارگون، بە ناوی واژۆکەرانی فێمێنیستی سەربەخۆ ڕاگەیەندراوەکەی خوێندەوەو وتی: لەبەر ئەوەی ئێمە چەندین ساڵە هاوڕێی گوڵتانین، بەردەوام دەبین لە خەبات بۆ ڕزگارکردنی ژنان، لە ماوەی پەرلەمانیدا، شایەتی ئەوەمان دا کە ئەو بووە دەنگی خەباتی کار و دیموکراسی و ئاشتی لە TBMM، گوڵتان بۆ بەهێزکردنی بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییەکان و جێبەجێکردنی سیاسەتی یەکسانی ڕەگەزی بەرخۆدانی کرد.

 

"با تێکۆشان و پشتیوانی ژنان زیاد بکەین"

با بیرکردنەوەی پیاوان لەگەڵ هەژمارە بچووکەکانیدا بمێنێتەوە و ئێمەی ژنان بۆ داهاتوومان تێدەکۆشین، ئێمە زیاتر و سەرکەوتوو دەبین لە خەباتی ژنان و پشتیوانییان، ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن؛ پێکەوە خەبات دەکەین و سەرکەوتوو دەبین، بژی خەباتی ژنان! "ژن، ژیان، ئازادی".