فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی سنووری پێنجوێنی کردو کەسێک گیانی لەدەستدا
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ماتۆرسکیلێكی لە سنووری پێنجوێن کرد، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

ناوەندی هەواڵ
کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ماتۆرسکیلێکی لە گوندی شیوەگوێزان لە سنووری شارەدێی گەرمکی سەربە شاڕۆچکەی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی کرد.
بە هۆی بۆردوومانەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
تا ئێستا نازانرێت بۆردوومانەکە لەلایەن کێوە کراوە، هیچ لایەنێکیش بەرپەرسیارێتی بۆردوومانەکەی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی.