نەتەوە یەکگرتووەکان: بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەرزبووەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئاستی جیهانیدا لە "بەرزبوونەوە"دایە و زیاتر لە یەک لەسەر سێی قوربانییەکانی منداڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ ١١ی کانوونی یەکەم بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی قوربانیانی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان بە ڕێژەی ٢٥٪ لە ئاستی پێش پەتای کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠١٩ بەرزبووەتەوە، ئەو دابەزینە بەرچاوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بینرا، تا ڕادەیەکی زۆر لە ساڵی ٢٠٢٢ دا دووبارە نەبووەوە.

 

لە کاتێکدا ژمارەی قوربانییەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە ٦٩ هەزار و ٦٢٧ کەس، و ئەوەی بازرگانیکردن بە ژنان و منداڵانی کچ لە پۆلی ئیستغلالکردنی سێکسیدا گەیشتە ٦٠٪ یان زیاتر، بەدوایدا کاری زۆرەملێ دێت، و زیادبوونی ژمارەی بازرگانیکردن بە منداڵان کە پەیوەندی بە زیادبوونی ژمارەی ئەو منداڵە کەم تەمەنانەی کە بەبێ یاوەر دەگەنە ئەوروپا و ئەمریکای باکوور، ئەفریقای ژێر سەحرا بە ٣٦٪ سەرچاوەی زۆرترین ژمارەی قوربانییەکانی پێکهێناوە لەدوای ئەمەریکای باکوور و ناوچەی ڕۆژئاوا و باشووری ئەوروپا.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: تاوانباران زیاتر بۆ کاری زۆرەملێ بازرگانی بە خەڵکەوە دەکەن، لەوانە ناچارکردنیان بۆ ئەنجامدانی ساختەکاریی ئاڵۆزی ئەلیکترۆنی، لەکاتێکدا ژنان ڕووبەڕووی مەترسی ئیستغلالکردنی سێکسی و توندوتیژی ڕەگەزی دەبنەوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، منداڵان ٣٨٪ی قوربانییە ناسراوەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە پێکدەهێنن، لەکاتێکدا بۆ ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ٣٥٪یان پێکهێناوە، ژنانی پێگەیشتوو هێشتا گەورەترین گروپی قوربانییەکان پێکدەهێنن، وەک ئەوەی نوێنەرایەتیان دەکەن ٣٩٪ی دواتر پیاوان بە ٢٣٪ مندالانی کچ ٢٢٪ و مندالانی کوڕ ١٦٪.