چالاکی ئێشکگری لە مەخموور بەردەوامە

چالاکوانانی چالاکیی ئێشكگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور نزیکەی دوو ساڵە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد لە چالاکیدان. چالاکییەکە لەلایەن گروپی ١٣٦ بەردەوامە.

مەخموور

 

چالاکیی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣ بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ١٩٦هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

 

ئێشکگرییەکە بە گروپی ١٣٦ بەردەوامەو بە خولەکێک ڕێز لە شەهیدانی ئازادیی کوردستان گیرا، دواتر  ڕۆژبین ئۆتون بە ناوی گروپی ١٣٥ ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە.

 

"تاکە ڕێگا بۆ ژیانێکی ئازاد ئازادی جەستەیی ڕێبەرە"

لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەدا سەرنج بۆ ئامانجی ئێشکگرییەکە ڕاکێشرا و ڕاگەیەندرا: ئامانجمان ئەوەیە کە ڕێبەرمان بە شێوەیەکی فیزیکی لە ناو خۆماندا ببینین، یادی هەموو شەهیدانی کوردستان دەکەینەوە لە کەسایەتی شەهید زیلان و سەما، بە پرۆسەیەکی مێژووییدا تێدەپەڕین، ئەم پرۆسەیە بۆ گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە، جگە لەوەش ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تاکە ڕێگایە بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان.

 

"پێویستە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ بگۆڕدرێت"

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ جێگەی ڕەزامەندی نین، مەرجەکانی ڕێبەر ئاپۆ پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە و پرۆسەکە بە ئازادی بەڕێوە بچێت، وەک گەلی کورد بە ڕۆحی خەباتی گەلی شۆڕشگێڕ خاوەندارێتی پرۆسەکە دەکەین و ئەو هێزەی لە ڕێبەر ئاپۆ وەریدەگرین دەیکەین بە ئامانجی سەرەکی ژیانی خۆمان.

 

"زیاتر کاردەکەین بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ"

لە کۆتاییدا ڕاگەیەندرا کە شەڕی ئێستا دژی کولتوور و شوناسە و راگەیەندراوەکەش بەم شێوەیە کۆتایی هات: ئەو شەڕەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت دژی کولتوور و شوناس و بوونی گەلە، ئێمە وەک هونەرمەند و شوێنکەوتوانی کولتوور و هونەری کوردی، بەڵێن دەدەین بە دەنگ و ئامێر و ئاماژە و هەڵپەڕکێمان بەرخۆدانمان زیاتر بکەین و زیاتریش کار بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین.

 

مەراسیمەکە بە دەستپێکردنی گروپی ١٣٦ کۆتایی هات.