چالاکوانانی لە بەغدا لە گردبوونەوەیەکدا داوای دابینکردنی پاراستنی یاسایی ژنان دەکەن
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەکان، ڕێکخراو و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان لە بەغدا گردبوونەوەو داوای دەرکردنی یاسایەکیان دژ بە توندوتیژی خێزانیی و دابینکردنی پاراستنی یاسایی بۆ ژن، منداڵ و خێزان کرد.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٩ی تشرینی دووەم، لە شەقامی موتەنەبی شاری بەغدا، بەشێک لە ڕێکخراو و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگابوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو چەندین پانکاردیان بەرزکردبووەوە کە لەسەری نووسرابوو، “داوا دەکەین یاسای بەرگریکار دەربکرێن کە منداڵ، خێزان و ژن لە توندوتیژی بپارێزن” و “ژنان شایانی ژیانێکی بێ توندوتیژین”.
بەشداربووان جەختیان کردەوە، یاسا هەنووکەییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی زۆرداران و چارەسەرکردنی دیاردەی توندوتیژی خێزانی کە لە عیراقدا قووڵبووەتەوە، نەگونجاون، بانگەوازیان کرد کە بەپەلە یاسای توندتر پەسەند بکرێت کە مافی قوربانیان دەستەبەر بکات و پاراستنی پێویست دابین بکات.
داواشیان کرد، بەپەلە هەنگاو هەڵبگیرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی لەڕێگەی هەڵمەتەکانی ئاگاداریی و دابینکردنی پاڵپشتی دەروونیی و یاسایی بۆ قوربانییان.
ئەوەشی وت: کراوەیی بەبێ ڕێکخستن بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یارمەتیدەر بووە لە زیادکردنی پەیوەندییە نایاساییەکان، کە بووەتە هۆی زیادبوونی خیانەتی خێزانیی، خواردنەوەی کحول و مادەی هۆشبەر.