جەیلان حەمێ: هەتەشە لە کەناراوەکان و لە سوەیدا تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات

جەیلان حەمێ، پارێزەر سەبارەت بە کۆمەڵکوژییە بەردەوامەکانی کەناراوەکان وتی: ئەو تاوانانەی کە لەلایەن هەتەشە ئەنجام دەدرێن درێژەپێدەری ئەو تاوانانەن کە دژی گەلانی دیکە ئەنجامدراون، دەبێت بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سزا بدرێن.

سۆرگۆڵ شێخۆ
قامیشلۆ- بە داڕشتنی پلانی نێودەوڵەتی لەسەر مێزی دەوڵەتە هەژموونەکان، چەتەکانی داعش و ڕێکخراو بە بەرگی نوێوە دەنێردرێنە وڵاتێک بۆ ئەنجامدانی جینۆساید دژی هاوڵاتیان و گەلان، ئەمە ئەو ڕاستییەیە کە ئەمڕۆ لە سووریا سەرهەڵدەدات، تاوانی گەورە لە سووریا ئەنجام دراوە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ژنان بەردەوامە. 
دۆخێکی مەترسیدار لە سووریادا ئەزموون دەکرێت، ڕاگەیاندنیەکانی حکومەت کاتی سووریا ئەم تاوانانە لە ناوی ئیسلامدا دەشارنەوە، واتە یاسادانیان پێدەدەن.
زۆرێک لە چەتەکان و گروپەکانیان بەشدارییان لە کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان کرد، هەروەها لە کۆمەڵکوژی دروزەکاندا ڕۆڵیان هەبووە، لە سووریا ڕۆژانە کوشتن ڕوودەدات، ژمارەکان ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بەڵام تاوانباران ئازاد و بێ سزا ماونەتەوە.

 

جەیلان حەمێ، پارێزەر سەبارەت بەم بابەتە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

‘خاکی سووریا لەلایەن شاندەکانەوە دابەش دەکرێت’

جەیلان حەمێ سەرەتا باسی لە دەرکردنی جۆلانی کرد و وتی: جۆلانی نە کەسایەتییەک یان بەشێک بوو لە بونیادنانی شۆڕشی گەل لە سووریا، هەروەها شوێنی چارەسەریش نەبوو، چونکە بە کردەوە گەڕانەوەی تیرۆریستی بوو بە ناو و جلوبەرگێکی نوێوە، ئەو تاوان و کردەوانەی لەسەر زەوی ڕوویانداوە ڕاستی جۆلانی دەردەخەن، خاکی سووریا بێ دەوڵەت مایەوە و چەتەکانیش خاکەکەیان دابەشکرد، ئەوانەی ئەمڕۆ لە دەسەڵاتدان، ئەمیری داعش نەبوون و بڕیاری نێودەوڵەتییان لەسەر تاوانە تیرۆریستییەکان دابوو، بە ناوی ئەوان بوون.

 

‘گەڕانەوەی داعش بڕیارێکی سیاسییە نەک بڕیارێکی ئایینی’

جەیلان حەمێ گەڕانەوەی داعش بەم شێوەیە پێناسە دەکات: حکومەتی ئێستا بە گەڕانەوەی داعش پێناسە دەکرێت، بەڵام گەڕانەوەی داعش خۆی بڕیارێکی سیاسییە نەک بڕیارێکی ئایینی.
ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە چەند مانگی ڕابردوودا دژی عەلەوی و دروز ئەنجامدراون، تاوانی دژ بە ناسنامەی گەلانن، هەروەها جینۆسایدی ژنان پێشێلکردنی ڕۆح و تەواوی بوونی کۆمەڵگەیە.

 

‘کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا بازنەی نوێن لە زنجیرەی تاوانە ڕێکخراوەکانی دژی کۆمەڵگەکان’

جەیلان حەمێ تاوانەکانی کەناراوەکانی سووریا و سوەیدای بە بازنەی نوێ لە زنجیرەی تاوانە ڕێکخراوەکانی دژ بە کۆمەڵگە ئازادەکان پێناسە کرد و لە درێژەی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: ئەو تاوانانەی ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێن درێژەپێدەری ئەو تاوانانەن کە دژی گەلانی دیکە ئەنجام دراون، لە ئێزدیەکانی شنگالەوە تا کوردەکانی کۆبانێ و عەفرین و سەرێکانییە، هەمان سیناریۆ، کردار، کەسانی نوێ بە هەمان عەقڵیەت، پلانی قڕکردنی گەلان بەڕێوەدەبەن.
ئەشکەنجە و ئاوارەبوونی زۆرەملێ بەسەر گەلاندا دەسەپێنن، لە یاسادا ئەم کردەوانە تاوانی جەنگی دژ بە مرۆڤایەتین، ئەمەش پەیوەندی بە سیستەمی بنەڕەتی ڕۆمەوە هەیە، کە داوا دەکات ئەو تاوانبارانە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سزا بدرێن.

 

"بنەمای بەرپرسیارێتی پاراستن نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە"

جەیلان حەمێ چەند پرسیارێکی وەبیرهێنایەوە کە پێی وایە پێویستە لەم کاتەدا بکرێن و وتی: نابێت پرسیارەکانمان تەنها بەوەوە سنووردار بێت کە تاوانێک چی پێکدەهێنێت و کێ ئەنجامی داوە، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کێ ئەو تاوانانەی پەردەپۆش کردووە، کێ یارمەتی ئەنجامدانی ئەو تاوانانە بووە، کێ لە بەرامبەر ئەو تاوانانەدا بێدەنگ بووە.
لە ساڵی ٢٠٠٥ نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک دەوڵەت بنەمای "بەرپرسیارێتی پاراستن"یان گرتەبەر، کە باس لەوە دەکات دەوڵەتەکان بەرپرسیارێتی سەرەکییان هەیە بۆ پاراستنی دانیشتووانەکانیان لە جینۆساید، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانەکانی جەنگ و پاکتاوی نەتەوەیی.


ئەگەر دەوڵەتێک نەیتوانی ئەم بەرپرسیارێتییە جێبەجێ بکات، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارە لە دەستوەردان بۆ پاراستنی دانیشتوانی زیانلێکەوتوو، ئەم بنەمایە نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، نە چالاک کراوە، ئەمە نە لە شنگال ڕوویدا، نە لە عەفرین، نە ئەمڕۆ لە سوەیدا.

 

‘ئێمە تەنها دژی داعش و هەتەشە نین، دژی سیستەمێکی نێودەوڵەتیین کە تاوانەکان بڵاودەکاتەوە’

جەیلان حەمێ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ئێمە دژی سیستەمێکی نێودەوڵەتیین کە تاوانەکان بڵاودەکاتەوە و درێژەی بە لێدوانەکەی دا بەم شێوەیە: ئەمڕۆ ئێمە دژی گروپە چەتەکانی وەک جەبهەت نوسرە هەتەشە یان داعش نین، ئەمڕۆ دژی سیستەمێکی نێودەوڵەتیین کە بە پێی بەرژەوەندی خۆی تاوان ئەنجام بدات، هەندێک لایەنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەشێکن لەو تاوانانە، بۆیە لە ڕێگەی پەردەی سیاسی و هاوکاری ماددی و چەکدارییەوە تەنانەت بێدەنگییان دەبێتە بەشێک لەو تاوانانەی کە ئەمڕۆ لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێن.

 

‘بەپێی مافەکانی مرۆڤ و یاسا مرۆییەکان، حکومەتی هەتەشە نایاساییە"

جەیلان حەمێ ڕایگەیاند کە هاتنی هەتەشە بۆ سەر حکومەت تەقینەوەیەک بووە و درێژەی بە قسەکانی دا بەم شێوەیە: حکومەتی نوێی دیمەشق خۆی تەقینەوە بوو، ئێمە ئەمە بە بەڵگەنامە و بەڵگەوە دەڵێین، دەسەڵاتێکی دیکتاتۆرییە کە بە چەکی ئایینی خۆی بەسەر کۆمەڵگەدا دەسەپێنێت، بەبێ ویستی هاوڵاتی بڕیاریان بەسەردا دەسەپێنێت، ئەو بڕیارانەی دەیدا بڕیاری یاسای نین، چونکە بەپێی مافەکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی هەر حکومەتێک دووربخرێتەوە یان بەبێ ئیرادەی گەل بڕیار بدات، حکومەت و بڕیارێکی نایاساییە.

 

‘خۆبەڕێوبەری نموونەیەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و چاککردنەوەی برینەکان لە سووریا’
جەیلان حەمێ هیوای خۆی بۆ حکومەتی سووریا بەم شێوەیە دەربڕی و وتی: ئەوانەی بەڕێوبەڕاتەتی سووریا دەکەن دەبێت پڕۆژەی دیموکراتییان هەبێت، پێویستە لە یاسا و دەستوورەکانیاندا مافی هەموو گەل و نەتەوە و تاکەکان بنووسن و بپارێزن، سووریا دەبێت بە سیستمێکی لامەرکەزی بەڕێوەبچێت، دەبێت سنوورێک بۆ ئەو شەڕە خێڵەکییانەی کە بەڕێوەدەچن دابنرێت، ئێمە لە پرۆژەی خۆبەڕێوبەریدا هیوامان هەیەکە ئەم نموونەیە بتوانێت خزمەت بە هەموو سووریا بکات.