ژنانی کرێکار لە گارکە پیشەسازییەکانی هیندستاندا لە دژواریدا کار بەڕێدەکەن

ژنانی کرێکار لە هیندستان لە دۆخێکی دژواردا کارەکانیان دەکەن و ئاگاداری مافەکانیان نین.

ناوەندی هەواڵ

 

هەزاران ژن کە لە کۆمپانیای فۆکسکۆن کاردەکەن، کە گرێدراوە بە کۆمپانیای ئەپڵەوە، بەهۆی دۆخی دژواری کارکردنیانەوە لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا ڕێگەی نێوان ناوچە پیشەسازییەکانی چین و بەنگالیان لە ویلایەتی تامیل نادوی هیندستان داخست.

 

ژنانی کارگەکە کە ژمارەیان ٢٥٠ ژن بوون، لەناکاو ئازاری گەدەیان بۆ دروستبوو و ناچاربوون بچنە نەخۆشخانە و ئاماژەیان بەوەدا کە بە خواردن ژەهراوی بوون، هەروەها لە شوێنی مانەوەیاندا ١٠ ژن لە ژوورێکدا کۆکرابوونەوە و تێیدا دەخەوتن، ناچاربوون لە دەرەوەی شوێنی مانەوەیان ئاو بۆ ماڵەکانیان بهێنن، ئەمەش دۆخی ژیانی ژنانی کرێکاری کارگەکەی دژوار کردبوو ڕووبەڕووی بێ شوێنی و نەبوونی پێداویستی دەبوونەوە، بۆیە ژنان دەستیان کرد بە چالاکی و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

 

دوای چالاکییەکان، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکەدا شوێنی مانەوەی ژنان چارەسەر کرا و ئاویشیان بۆ دابینکرا، بەڵام هێشتا خواردنەکانیان زۆر خراپە و بە هۆکارە ژنانی کرێکار هەندێکجار نان ناخۆن و بە برسێتی کار دەکەن.

 

ژنانی کرێکار شارەزای مافەکانی خۆیان نین

کۆمپانیای فۆکسکۆن لە تایوان وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری پارچەی ئەلیکترۆنی لە جیهاندا سەیر دەکرێت. زیاتر لە ٥ هەزار ژن، لە گەڕەکی شاری چێنا لە هیندستان کە زۆرێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لێیە، ئایفۆن ١٢ و ١٣ بۆ ئەم کۆمپانیایە دروستدەکەن، کە پارچەی بۆ ئەپڵ ئامادە دەکات. پاشان دەست دەکەن بە دروستکردنی ئایفۆن ١٤.

 

کرێکارانی کار لە کۆمپانیاکان دەکەن بە شێوەیەکی سەرەکی ژنانی گەنجی ناوچە گوندنشینەکانن، بۆیە شارەزای مافەکانی خۆیان نین و لە هەفتەیەکدا ٦ ڕۆژ کار دەکەن و مانگانە کەمترین مووچە وەردەگرن کە بەشێکی بۆ ئاسایشی کۆمەڵایەتی و گواستنەوە دەبڕدرێت. کۆمپانیای فۆکسکۆن لە دوای چالاکی ژنانەوە بەشێكی مووچەکان و پێداویستی مانەوەیانی دابینکردووە، بەپێی زانیارییەکانی یەکێتی تامیل نادو، کۆمپانیای فۆکسکۆن کرێکارەکان بۆ کار دەباتە ئەو شوێنانەی کە نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە کارگەکە دوورن و ئەمەش واتە زۆرێک لە کرێکارەکان ٢ کاتژمێر لە ڕێگادا بەسەردەبەن و کەمتر دەخەون.