بە فیلمێک ئازارەکانی ژنانی گوندنشین نیشان دەدرێت

فیلمی "میۆپیا"  یاخود " کورتبینی" ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەو گرووپە پەراوێزخراوەی ژنانی گوندنشین کە لە بێبەشییەکی تەواودا لە خوێندن و سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیاندا دەژین.

رەجا خەیرات

 

مەغریب- دەرهێنەر و ئەکتەری مەغریبی سەنا ئەکرود پشتڕاستی کردەوە کە ئەو ئازارانەی کە ژنانی گوندنشین ئەزموونی دەکەن لە بێبەشبوون لە مافە سەرەتاییەکانیان کە دەستیان بە خوێندن نەگەیشتووە و نە دەرفەتی دابینکردنی ژیانێکی شایستەیان بۆ ڕەخساوە، ئەوەیە کە وای لێکردووە ئەو فیلمە دەربهێنێت.

 

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ئەیلول، دوای نمایشکردنی فیلمی "میۆپیا" لەلایەن دەرهێنەر سەنا ئەکروود، کە بەشداری لە پێشبڕکێی فەرمی فیلمە درێژەکان دەکات لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنان لە بواری حەوتەمی هونەری و درامای تەلەفزیۆنی.

 

ئەو دەرهێنەرە خواستی خۆی دەربڕی بۆ دەربڕینی تێڕوانینی خۆی بۆ پرسی ژنانی پەراوێزخراوی گوندەکان و بەرگریکردن لە مافی ئەوان بۆ چێژوەرگرتن لە ژیانێکی شایستە، ئەمەش بووە هۆی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە.

 

سەبارەت بە هۆکارەکانی هەڵبژاردنی بابەتی فیلمەکەی، ڕوونی کردەوە کە ئەو ئازار و سەختییانەی کە ژنانی گوندنشین لە شاخە بەرزەکان لە مەغریبی لەبیرکراو ڕووبەڕووی دەبنەوە، پاڵنەری دەرهێنان و بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەیە.

 

سه‌نا ئه‌كرود سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی فیلمه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كاره‌كته‌ری ناوه‌ندی كه‌ كاره‌كه‌ له‌ ده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه‌، ژنێكی گوندنشینە‌ به‌ ناوی "فاتم"، لە سه‌فه‌رێكی ناوازه‌ ده‌ژی كاتێك گونده‌كه‌ی له‌ لوتكه‌ی شاخ به‌ره‌و شار به‌جێده‌هێڵێت،خەڵکی گوندەکە چیتر کەس نادۆزنەوە ئەو پەیامانەیان بۆ دەخوێنێتەوە کە لە بانکەکانی ترەوە دێن.

 

لە ناوەراستی ئەم سەفەرەدا "فاتم" ڕووداوێکی بە ئازار دەچێژێت کە پاش لەدەست دانی کۆرپەلەکەی، پێش ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ گوند بەبێ ئەوەی بگاتە ئەو ئامانجەی کە بۆی ماڵەکەی و کچە ساواکەی جێهێشتووە.

 

سەنا ئەکرود ڕوونی کردەوە کە "فاتم" ژنە بێهەڵوێست و نەخوێندەوارەکەی لادێ، ئەو ئاوێنەیە کە ئازاری ڕاستەقینەی خەڵکی گوندەکەی ئاشکرا کرد، هەروەها ژێرخانی ناکارامەی جیهانی لادێی ڕوون کردەوە، ئەو ڕووداوە خێرایانەی کە لە شارەکەدا بەدیدەکرێن، نیشانیاندا کە ژنانی گوندەکان کە کەمترین مەرجی ژیانێکی شایستەیان نییە، ستەمیان لێدەکرێت و لە دەرەوەی کات دەژین، لە کاتێکدا کەس گرنگییان پێنادات.

 

ئەو سەرنجی بۆ دۆخی نالەباری ژنانی گوندەکە و گەڕانێکی تاقەتپڕوکێنیان بۆ ئاو و پێویستیەکانیان بۆ پاراستن و بەڕێوەبردنی باشی ڕاکێشا، لە کاتێکدا کە مەودای دوور و بۆ ماوەیەکی زۆر بەدوای سەرچاوەی ئاودا دەگەڕێن کە دەیهێنن بۆ خواردنەوە و شۆردن و پاککردنەوە، ژنەکان ناچارن بچنە دارستانەکانی نزیک بۆ کۆکردنەوەی دار بۆ چێشت لێنان و گەرمکردنەوە، باسی کارەکانی تری ماڵەوە ناکەین.