ژن، ژیان، ئازادی دروشمی سەرهەڵدانە

نوێترین کلیپی هونەرگەی وڵات لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ بەرخۆدان و شۆڕشی ڕۆژهەڵات بڵاوکرایەوە

 

ڤیدیۆ کلیپی "سەرهەڵدان" لەلایەن هونەرگەی وڵات بەرهەمهێنراوە و باس لە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان دژی حیجابی زۆرە ملێ دەکات.

 

سەرهەڵدان

لە کۆڵان و شار و دێ زەماوەند و دیلانە

ژن ژیان ئازادی دروشمی سەرهەڵدانە

دەنگی دەهۆڵ و زورنا ڕەشبەڵەک دەسوڕی

چەپڵە و هەلهەلەی کیژان تۆڵەی هەزار ساڵانە

ژن ژیان ئازادی، مەرگ بۆ دیکتاتۆر